Orhan Onur Gemici
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانەی په‌كه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییدا له ماردین له‌چالاكی خرا، مه‌همه‌ت سه‌عید سوره‌ری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌یی بوو كه ناوی له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، یه‌كێك له‌و دوو تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له شەشی ئه‌یلوولدا له لایه‌ن تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای ماردین-ه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی پاڵپشت به هێزی ئاسمانیی له ناوچه‌ی تالیغلار سه‌ربه شارۆچكه‌ی نسێبین لە سنووری پارێزگای ماردین له چالاكی خرا به‌ناو به‌رپرسی ویلایه‌تی ماردینی په‌كه‌كه، مه‌همه‌ت سه‌عید سوره‌ر به‌ناوی نهێنیی "جوما ماردین" بوو كه ناوی له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایه.