Hemın Othman Mohammed
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه كراوه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 285 كه‌س به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردنی په‌كه‌كه، په‌نادانیان و په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستگیركراون. هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و 903 كه‌س به‌تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاخچێتی ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار و 355 كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به ئاسایشی گشتیی و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌سه‌رتاسه‌ری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا، ٢٧ تیرۆریست کوژراون، ٦ تیرۆریست دەستگیرکراون و ١٠ تیرۆریستی دیکەش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.