Sertaç Bulur
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کە له 25ی حوزه‌یران تا دووی تهمووز له سه‌رتاسه‌ری توركیا ئه‌نجامدراون، 36 تیرۆریست له چالاكی خراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه یه‌كه‌كانی هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی پۆلیس و كۆماندۆی جه‌ندرمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسمانیی و وشكانیی سوپای توركیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هەزار و 363 ئۆپه‌راسیۆنیان له سه‌رتاسه‌ری توركیا ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 170 گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی هاوكاریكردن و حه‌شاردانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ده‌ستگیركراون، 33 گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 777 گومان‌لێكراو له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) و پێنج گومان‌لێكراو له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوە تیرۆریستییە چهپڕهوەکان ده‌ستگیركراون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.