Yusuf Soykan Bal,Sertaç Bulur,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری تیمه‌كانی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە تورکیا، هێزه‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا له ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ك لە کەناراوەکانی جەزائر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دەستیان بەسەر ١٢ تۆن ماددەی هۆشبەردا گرت و تیمی كه‌شتییه‌كه‌شیان ده‌ستگیركرد كه هەشت کەسی هەڵگری ره‌گه‌زنامەی ئۆكراینان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش، زانیاری هه‌واڵگریان داوه‌ته موخاتهبهكانیان له ئیتاڵیا و ئیسپانیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌شتییه‌كدا له كه‌ناراوه‌كانی جه‌زائر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه، هێزه‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا له كه‌ناراوه‌كانی جه‌زائر پشكنینیان بۆ كه‌شتیه‌ك كرد به‌ناوی "ELG" كه ئاڵای مۆڵدۆڤای هه‌ڵكردبوو. له‌و میانه‌یه‌شدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 12 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش تیمی كه‌شتییه‌كه كه بریتیبوون له هه‌شت كه‌س کە هەڵگری ره‌گه‌زنامەی ئۆكراینان ده‌ستگیركران.