Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره و، گوتی: "ئه‌و په‌تایه قه‌یرانی ته‌ندروستی نیشتمانییه".
له گوتارێكیدا كه له كۆشكی سپی پێشكه‌شیكرد، تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاربكات له‌سه‌ر بەرەبگاربوونەوەی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ئه‌مریكا.
تره‌مپ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دا و، رایگه‌یاند: "به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام نابێت. پێویسته له په‌تای مادده‌ی هۆشبه‌ره رزگارمان بێت كه به‌ڵای سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مانه. پێشتر نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته، ئێمه ده‌توانین كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنین".
دۆناڵد تره‌مپ په‌تای مادده‌ی هۆشبه‌ری به "قه‌یرانی ته‌ندروستی نیشتمانیی" ناوزه‌ند كرد و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشتر هیچ كه‌سێك به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بینیوه كه ئێستا روو ده‌دات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناتوانرێت كێشه‌كه له یه‌ك ساتدا چاره‌سه‌ر بكرێت و، گوتی: "ده‌توانین به رێگرتن له ده‌ستپێكی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پێشتر مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارنه‌هێناوه ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین. ئه‌و په‌تایانه‌ی ئێستا له وڵاته‌كه‌ماندا هه‌یه، به‌تایبه‌تی مردن به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تا دێت زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر دهستوهرنهدهین ئه‌وا تابێت خراپتر ده‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و به‌رگرتن له نه‌خۆشی، له ساڵی 2015دا زیاد له 50 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و ژماره‌یه له سالی 1995 له ده‌وروبه‌ری 15 هه‌زاردا بوو.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده‌كه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا رووداوه‌كانی مردن كه به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه روویانداوه زیاد له سه‌دا 200 زیادی كردووه.