Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان – AA
نێردەی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا JIM کە لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێکهاتوون، رایگەیاند کە لە 4ی نیساندا رژێمی سووریا بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی هێرشی کردووەتە سەر شارەدێی خان شەیخون سەر بە پارێزگای ئیدلب.
نێردەی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا راپۆرتی پەیوەندیداری بە هێرشەکەی خان شەیخون پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە.
نێردەی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا لە راپۆرتەکەدا رژێمی سووریای بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە لە قەڵەم داوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٠٠ کەس. لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دڵنیابووین لەوەی رژێمی سووریا گازی سارینی لە خان شەیخون بەکارهێناوە".