Sangar Hamad Azeez,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ٢ هەزار و ٨٩١ بەڵگە لەبارەی کوشتنی ٣٥هەمین سەرۆکی ئەمریکا، جۆن ئێف. کێنێدی لە ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە کە تاکو ئێستا بە نهێنی پارێزرابوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، ترەمپ دەستی بە بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگانە کردووە کە لەبارەی کوشتنی جۆن ئێف. کێنێدی بە شاراوەیی هێڵدرابوونەوە.
لەم چوارچێوەیەش بەشێک لەو بەڵگانەی کە لەلایەن ئەرشێفی نیشتمانی ئەمریکی پارێزرابوو، بڵاوکرایەوە، و سەربارەت بەو بەڵگانەشی کە ماوە لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت تا ئەوانیش بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە.
ترەمپ، سەبارەت بەو بەڵگانەی کە هێشتا بڵاو نەکراونەتەوە رایگەیاند کە بەبێ وەستان ئەوانیش بڵاو بکەنەوە. بەم پێیەش دوای رێکخستنی دۆسییەکان بڕیارە تا ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ تەواوی دۆسییەکان بڵاو بکرێنەوە.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) و، رێكخستنی هه‌واڵگری ناوه‌ندی (CIA) له‌سه‌ر ژمارەیەک به‌ڵگه‌ی هه‌ستیار له‌باره‌ی تیرۆركردنی کێنێدی، ئه‌و به‌ڵگانه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ده‌توانرێت له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی "archives.gov"ه‌وه بگه‌یت به‌و تۆمارانه‌ی ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مریكا.
چه‌ند رۆژێك بەر لە ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه نهێنییه‌كان ده‌دات له‌باره‌ی تیرۆركردنی کێنێدی.