Mustafa Melih Ahıshalı
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌سه‌دوڵڵا هادینهژاد رایگەیاند كه له‌سه‌دا 30ی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی کە له ئه‌فغانستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه گه‌یشتووه به ئه‌ورووپا.
ئه‌سه‌دوڵڵا هادینهژادگوتی: "كاتێک هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ئه‌فغانستان بوون، 200 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاته‌دا به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه ئه‌و بڕە به‌رزبووه‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار تۆن. له ماوه‌ی 13 ساڵدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستان نزیكه‌ی 30 هێنده زیادیكردووه".
جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه بڕی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی له ئێستادا له ئه‌فغانستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت نزیكه‌ی نۆ هه‌زار تۆنه و گوتی: "له‌سه‌دا 30ی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی کە له ئه‌فغانستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌ورووپا".
هاوكات جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌سه‌دوڵڵا هادینهژاد به ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێرانی ISNAی راگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كی بازاڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپایه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران و ئه‌فغانستان به هاریكاری رێگریانکردووە له كاروانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام نه‌تواندراوه رێگە له گواستنه‌وه‌ی قاچاخی بگیرێت كه به‌ڕێگای نهێنیی و به کۆڵەپشت ئه‌نجام ده‌درێت.