Emel Öz Gözellik
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی دەرکردنی ملیۆنەها کۆچبەر کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی ئەمریکا، دەست پێ دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە هەفتەی داهاتوو یەکەی پارێزگاری گومرک و کۆچبەری ئەمریکا "ICE" دەست دەکات بە پرۆسەی رەوانە کردنەوەی ملیۆنەها بیانی کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە (ئەمریکا).
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەکە زۆر بەخێرایی دەست پێ دەکات و دەشڵێت "مەکسیک بە بەکارهێنانی یاسای کۆچ کارێکی زۆر باشی کردووە".
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکیدا لە شاری ئۆرلاندۆ سەربە ویلایەتی فلۆریدا کە تیایدا دەستیکرد بە قۆناغی دووەمی بڕوگاندەکردن بۆ خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ناوبەناو باسی لە کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین دەکرد و گوتی: '' لەو بڕوایەداین کە وڵاتەکەمان پەناگەیەک بێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی یاسا پەیڕەو دەکەن نەوەک ئەو بیانیانەی تاوان ئەنجام دەدەن".