Büşra Selvi Öğütcen,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
مه‌كسیكۆ - AA
له ویلایه‌تی تاماولیپاسی مه‌كسیك كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، دوو سه‌رکردەی كارتێلی مادده هۆشبه‌ره‌كان كوژران.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی گوته‌بێژی ئاسایشی ویلایەتی تاماولیپاسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا سه‌رۆكی كارتێلی مادده‌ی هۆشبه‌ر گوڵف له شاری رینۆسا، جولیان لۆیسا سالیناس و، سه‌رۆكی كارتێلی مادده‌ی هۆشبه‌ری زیتاس له ویلایه‌تی جیوداد ڤیكتۆریا، فرانسیسكۆ كاریۆن كوژراون.
تاماولیپاس كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئه‌مریكا، ناوبه‌ناو رووداوی توندوتیژی به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تیادا رووده‌دات.