مه‌كسیك...ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی نه‌وت ٢١ قوربانی لێكه‌وته‌وه
- به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی له درزی هێڵی بۆڕی نه‌وته‌كانه‌وه دزه‌ی كردبوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا له نزیك شاره‌دێی تلاهویه‌لیلپان كه ١٠٠ كیلۆمه‌تر له باكووری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیكه‌وه دووره.
Ankara
مه‌كسیك – AA
به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی له درزی هێڵی بۆڕی نه‌وته‌كانه‌وه دزه‌ی كردبوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا له نزیك شاره‌دێی تلاهویه‌لیلپان كه ١٠٠ كیلۆمه‌تر له باكووری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیكه‌وه دووره.
Petroleos Mexicanos كه كۆمپانیایه‌كی گشتیی بواری نه‌وته رایگه‌یاند ٢١ كه‌س كه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له نزیك هێڵی بۆڕیه‌كه كۆببوونه‌وه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧١ كه‌سی دیكه‌یش به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌هۆی دزینی سوته‌مه‌نی له هێڵی بۆڕیه‌كان له مه‌كسیك ژماره‌یه‌ك هێڵی بۆڕی داخرابوون و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی له‌و وڵاته لێكه‌وتبۆوه.