Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند کە له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی قه‌یرانێكی مرۆیی له ئارادایه و دیموكراته‌كانی به رێگریكردن له چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه تۆمه‌تباركرد.
دۆناڵد تره‌مپ له وتاری "بانگه‌واز بۆ گه‌ل"دا چووه به‌رده‌م كامێرا‌كان و باسی له دیواره‌كه‌ی مه‌كسیك كرد كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه بووه‌ته هۆی داخستنی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند کە له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی قه‌یرانێكی مرۆیی له ئارادایه و گوتی: "له‌وێ دۆخێك له ئارادایه كه مرۆڤه‌كان ئازار ده‌چێژن. سوورم له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌مه. له سێ ژن له‌و ژنانه‌ی بهمهكسیكدا تێده‌په‌ڕن و به‌ره‌و ئه‌مریكا دێن، یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی ده‌بێته‌وه. گه‌وره‌ترین قوربانیی سیستمه سه‌قه‌ته‌كه‌ی ئێمه ژنان و منداڵانن. ئه‌مه راسته‌قینه‌یه‌كی تراجیدیی كۆچبه‌ریی نایاسایی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌بیریهێنایه‌وه كه دیموكراته‌كان دژی دابینكردنی سندوقێك بۆ دیواره‌كه له بوودجه‌ی كاتی وه‌ستاونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی داخستنی حكوومه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به هۆی قه‌یرانی بوودجه‌وه، هێرشی كرده سه‌ر دیموكراته‌كان.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "حكوومه‌ت ته‌نها و ته‌نها به‌یه‌ك هۆكار داخراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، دیموكراته‌كان بۆ ئاسایشی سنوور بوودجه دابین ناكه‌ن. ئه‌م دۆخه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 45 خوله‌كی چاره‌سه‌رده‌كرێت. كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی نێو كۆنگرێسم بانگهێشتی كۆشكی سپی كردووه، تا سبه‌ی ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له بانگه‌وازه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه كه تێچووی دیواره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه بازرگانییه دابین ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ مه‌كسیك ئه‌نجام ده‌درێت.
- كاردانه‌وه‌ی دیموكراته‌كان
دوای بانگه‌وازه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی له‌گه‌ڵ سیناتۆری نیویۆرك و سه‌ركرده‌ی كهمایهتییهكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، جێك شومار چووه به‌رده‌م كامێره‌كان و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نیشاندا.
نانسی پیلۆسی باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ زیاندمهندبوونی ملیۆنەها ئه‌مریكی به‌كارهێناوه و گوتی: "هیچ سه‌رۆكێك نابێت ئینكاری بكات و داوا بكات یان رێگای خۆی بگیرێته‌به‌ر یان حكوومه‌ت داده‌خات. ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپ واز له به بارمته‌گرتنی گه‌لی ئه‌مریكا بهێنێت، ده‌بێت واز له دروستكردنی قه‌یران بهێنێت و حكوومه‌ت كارا بكاته‌وه".
لای خۆشیه‌وه جێک شومار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ئاسایشی سنوور و قه‌یرانی بوودجه كه بووه‌ته هۆی داخستنی حكوومه‌ت به‌جیاجیا تاوتوێ بكرێن.
سیناتۆری نیویۆرك، جێک شومار گوتیشی: "پرۆژه یاسایه‌ك هه‌یه كه دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن كه رێگه به به‌رده‌وامی مشت‌ومڕ ده‌دات له‌باره‌ی ئاسایشی سنوور و ده‌سته‌به‌ری كاراكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت. هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جیاوازییه سیاسییه‌كان ملیۆنەها ئه‌مریكی بهشخوراوبن".