Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی مارك ئێسپه‌ر كه ده‌ستنیشانی كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌وانه كرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی مارك ئێسپه‌ر كه ده‌ستنیشانی كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌وانه كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر مارک ئێسپەر سه‌ره‌تا لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دواتر له دانیشتنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌گه‌ر ئێسپه‌ر توانی ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێت ده‌بێته وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا.
دوای ئه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌مدا وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه بۆ نزیكه‌ی حه‌وت مانگ، پاتریك شاناهان وه‌زاره‌تی به‌رگریی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوده‌برد.