Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گرته‌یەکی ڤیدیۆیی كاندیدی پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دۆناوڵد تره‌مپ بڵاوبووه‌وه كه گوته‌ی توند و نەشیاو ده‌رباره‌ی ئافرەتێک له‌خۆده‌گرێت.
مانگێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "Access Hollywood" بیڵی بوش كه ساڵی 2005 له‌نێو پاسێكدا تۆماركراوه، له مێدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌وه.
له‌گرته‌كه‌دا تره‌مپ و بوش له‌نێو پاسێكدان و تره‌مپ بێ ئاگا له‌وه‌ی كه مایكرۆفۆنی یه‌خه‌ی بووش كراوەیه، قسه ده‌كات. له‌وكاته‌دا كامێرایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پاسه‌كه گرته‌ی هه‌ردووكیانی تۆماركردووه.
تره‌مپ له قسه‌كانیدا به‌شێوازێكی توند و ره‌ق باسی ئافرەتێک ده‌كات. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌كه له ماڵپه‌ڕی واشنتۆن پۆست، تره‌مپ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای لێبوردنی كرد.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "تۆمارکردنی ئه‌و قسانه وه‌ك ئه‌و گرتانه وایه كه له‌ژووری خۆگۆڕیندا تۆمارده‌كرێت و ساڵانێكی زۆر له‌مه‌وبه‌ر روویداوه. بیڵ كلینتۆن له‌یاریگای گۆڵفهكهدا قسه‌ی زۆر له‌وه‌ی من نهشیاوتری كردبوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌قسه‌كانم دڵگران بووبێت، داوای لێبوردن ده‌كه‌م".