Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
شیكاگۆ - AA
- سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه موسڵمانه‌كان، ئوسامه جه‌مال سوپاسی دۆناڵد تره‌مپی كرد كه به‌هۆی روونكردنه‌وه‌ی نهرێنییهكانیهوه كارێكی كرد کە موسڵمانانی ئه‌مریكا چالاكانه‌تر خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌مریكاش هاوسۆزی بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا نیشان بده‌ن.
سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه موسڵمانه‌كان، ئوسامه جه‌مال سوپاسی دۆناڵد تره‌مپی كرد كه به‌هۆی روونكردنه‌وه‌ی نهرێنییهكانیهوه كارێكی كرد کە موسڵمانانی ئه‌مریكا چالاكانه‌تر خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌مریكاش هاوسۆزی بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا نیشان بده‌ن.
جه‌مال له شاری شیكاگۆ له‌كاتی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، روونكردنه‌وه‌ی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
جه‌مال گوتی: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، چه‌نده بۆ ئه‌مریكا گرنگه، هێنده‌ش بۆ موسڵمانان. كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانی ئه‌مریكا كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر چالاكانه كاریان كردووه، بێگومان براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ڵامی پێویستی روونكردنه‌وه‌ی نه‌رێنی و تونده‌كانی تره‌مپیان له‌باره‌ی موسڵمانانه‌وه داوه‌ته‌وه.
جه‌مال گتیشی: "روونكردنه‌وه‌ی نه‌رێنییه‌كانی به‌ڕێز تره‌مپ بووه هۆی نیشاندانی هاوسۆزی بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌مریكاوه. هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌كانی تره‌مپ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان چالاكانه‌تر خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه سوپاسی تره‌مپ ده‌كه‌ین".