Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
مۆسکۆ- AA
لەگەڵ سەرکەوتنی کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، بازاڕەکانی رووسیا دابەزینیان بەخۆوە بینی.
لەدوای بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لەلایەن ترەمپ-ەوە لە 58مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، لە رووسیا بۆرسەکان و رۆبلی رووسی نرخەکانیان دابەزی.
هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لەسەدا 3.5 و دابەزینی نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 44 دۆلار و 50 سەنت، رۆبلی رووسی لەبەرامبەر دۆلاردا بووە 64.01 و لەبەرامبەر یورۆدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە 30 ئەیلوولی رابردووەوە تا ئێستا دابەزی کە بریتییە لە 71.65.
نیشاندەری RTSی رووسی کە مامەڵە بەدۆلار دەکات لەسەدا 0.9ی نرخی لەدەستدا و بە 959.93 خاڵ دەستیپێکرد، نیشاندەری بۆرسەی مۆسکۆ لەسەدا 1.31 دابەزی و بووە 1950.16 خاڵ.
دۆناڵد ترەمپ لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەوەکردبوو کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا بەرەوپێشدەبات و لەبەرامبەر ئەمەشدا لەمیدیای رووسیادا زیاتر باسی ناوبراو دەکرا و دەبرایە پێشەوە.