Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
خاوەنکار و کاندیدی پارتی کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٥٨مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە ٤٥مین سەرۆکی ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، بووە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا.
ناوبراو لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦دا لە دایک بووە، ناوبراو چوارەمین منداڵی خێزانەکەیەتی. کورەزای خاوەنکاری ئەمریکی بەرەگەز ئەڵمانی، فەدەریک ترەمپ-ە.
باوکی سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی زەویوزار بووە و هەر ئەمەش وای کردووە ترەمپیش تێکەڵ بەو جیهانە ببێت و لە ١٩٦٨دا بەشی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا تەواو دەکات. لە ١٩٧١دا کۆمپانیاکەی باوکی گرتووەتە دەست و ناوی نا "رێکخراوەی ترەمپ".
دۆناڵد ترەمپ ناوی خۆی دەدا لەو هۆتێلانەی کە دروستی دەکردن ئەمەش وای کرد بەزووی ناوبانگ پەیدا بکات. ناوبراو لە ٢٠٠٤دا لە کەناڵی ئێن بی سی بەرنامەی (زە ئەپرێنتیس)ی پێشکەش کرد و ناوبانگێکی زۆرتری پەیدا کرد.
ترەمپ ناوی لە لیستی ئەو ٤٠٠ کەسە دەوڵەمەندی جیهاندا هەیە کە ساڵی ٢٠١٦ گۆڤاری فۆربیس ئامادەی کردبوو، ناوبراو خاوەنی ٣ ملیار ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکرا کە ماوەی ١٨ ساڵە باجی نەداوە و خۆی لێ دزیووەتەوە.
هاوکات رەخنەی توندی ئاراستە کرا بەهۆی ئەو گوتانەی دژبە ئیسلام دەیکردن. ترەمپ بەبۆنەی ئەو ئایدۆلۆجیەی هەیەتی لەسەر؛ ئیسلامی رادیکال، داعش و بەکارهێنانی چەک لە دژی چین و ئێران کە خاوەنی هێزی چەکی ئەتۆمین، وەک کاندید بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دیاری کرا بەڵام خەڵاتەکەی نەبردەوە.
ترەمپ پێشتر دوو هاوسەرگیری کردبوو، دواجار لە ٢٠٠٥دا لەگەڵ مێلینیا ترەمپدا هاوسەرگیری ئەنجام دەدات و خاوەنی ٥ منداڵە.
ئەو ئێستا بۆتە ٤٥مین سەرۆکی ئەمریکا و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا لەمەڕاسیمێکدا دەوروتەسلیم لەگەڵ باراک ئۆبامادا ئەنجام دەدات.