Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2016
دۆناڵد تره‌مپ كه له سه‌ر لیستی كۆماریخوازه‌كان خۆی پاڵاوتووه بۆ بوونه كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مریكا، هۆشداریدا له‌وه‌ی گه‌ر ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وا ره‌نگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا دێڤید كامیرۆندا په‌یوه‌ندی باشیان نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپدا كه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا ناو به ناو موسوڵمانان ده‌كاته ئامانج و پێشنیاری كردبوو گه‌شتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر موسوڵمانان قه‌ده‌غه بكرێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا كامیرۆن، ئه‌و پێشنیاره‌ی ترمپی به كارێكی "شێتانه، دابه‌شكار و هه‌ڵه" ناوزه‌ند كردبوو.
لای خۆیه‌وه، تره‌مپ له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی كه‌ناڵی ITVی به‌ریتانیدا به‌ناوی "به‌یانی باش بریتانیا" هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گووتهكهی كامیرۆن كردبوو، گوتبووی: "ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ كامیرۆن نابێت. كێ ده‌زانێت؟ ده‌خوازم په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵام وا ده‌بینرێت كامیرۆن نه‌یه‌وێت باس له‌و كێشه‌یه بكات".