Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
غه‌ززه
ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، به‌بۆنه‌ی 68همین ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی "نهكبه"وه، رێپێوانێكیان سازدا.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمیته‌ی بزوتنه‌وه و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ده‌یان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م ناوه‌ندی یونسكۆ له رۆژئاوای كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدا و له‌وێدا كۆتاییان به رێپێوانه‌كه هێنا.
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی فه‌تح، حه‌ماس، جیهادی ئیسلامی، به‌ره‌ی رزگاری خوازی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و پارتی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین لهرێپێوانهكهدا به‌شداربوون و درووشمه‌كانی، "هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه" و "خه‌بات و یه‌كڕیزی رێگای گه‌ڕانه‌وه‌یه"یان به‌رزكرده‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح زه‌كه‌ریا ئاغا كه به‌شداری رێپێوانه‌كه بوو گوتی: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌ندارێتیمان له مافی گه‌ڕانه‌وه‌مان كردووه بۆ ئه‌و خاكه‌ی له ساڵی 1948دا به‌زۆر لێی وه‌ده‌رنراوین. چه‌ندین بژارده هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. ئه‌و خه‌باته‌ی كراوه بۆ مانه‌وه له‌م خاكه‌دا، به‌شێكی گرنگه له مێژووی دۆسه‌ی فه‌ڵه‌ستیندا".
14ی ئایاری 1948 ئیسرائیل له خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستیندا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و دواتر فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی ناچار به كۆچی زۆره‌ملێ كرد. له‌به‌رئه‌وه 15ی ئایاری هه‌موو ساڵێك به رۆژی "نهكبه" یادده‌كرێته‌وه كه به‌زمانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌واتای كاره‌ساته مه‌زنه‌كه دێت.