Mustafa Deveci
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
قودس- AA
حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه له ئیسرائیله‌وه بۆی دێت واده‌ی به‌سه‌رچوونی نزیكه، رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت ئاڵوگۆڕی ڤاكسینی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین، مه‌ی كه‌یله ئاشكرایكرد سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، محه‌مه‌د ئشتییه، فه‌رمانی كردووه رێككه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی ڤاكسین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
مه‌ی كه‌یله ئاشكراشیكرد، بڕیاره‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی کە ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕدا پێیداون واده‌ی به‌سه‌رچوونیان نزیكه، دراوه.
به‌یانی رۆژی هەینی، ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆز ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئیسرائیل یه‌ك ملیۆن تا یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێكی ده‌دایه حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین. له‌به‌رامبه‌ردا فه‌ڵه‌ستین ئه‌و بڕه له ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك كه له مانگه‌كانی ئهیلوول و تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ده‌ستی ده‌گات، راده‌ستی ئیسرائیل ده‌كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ١٠٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین كردبوو.