Murat Karadağ,Zuhal Demirci,Ali H. M.Abo Rezeg,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌وزی جونهیدیی تەمەن 16 ساڵان كه بووه‌ته سیمبولی به‌رخودانی قودس رایگه‌یاند، به‌رده‌وامده‌بێت له خه‌باتكردن دژی داگیركاریی ئیسرائیل له‌خاكی فه‌ڵه‌ستیندا.
له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو جونه‌یدی گوتی،"ده‌مه‌وێت رایبگه‌یه‌نم به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌باتی ره‌وام دژی داگیركه‌ره ئیسرائیلییه‌كان".
جونه‌یدی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له خوێندنه‌كه‌شی به‌رده‌وامده‌بێت و گوتی،"به‌رپرسانی ئیسرائیل، بۆ چاوترساندنی منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی منیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به‌ئامانجی خۆیان".
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه كه 22 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربووه و گوتی،"به‌كه‌فاله‌تی 10 هه‌زار شیگلی ئیسرائیلی كه له خێزانه‌كه‌م وه‌رگیراوه، ئازادكرام".
راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانی مۆڵه‌تی چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بۆ وه‌رگرتووه، خۆی گه‌یاندووه‌ته توركیا.
- "سوپاس بۆ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان"
سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جونه‌یدی گوتی: ""ئه‌و (سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) به منی گووت بوویته سمبولی ئارامی و به‌رگری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین. ئه‌وه بۆ من ساتێكی زۆر به‌هاداربوو. له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سوپاس و پێزانینی خۆم و گه‌لی فه‌ڵه‌ستینم گه‌یانده خۆی و گه‌لی تورك. راسته گه‌لی تورك ئێمه‌ی خۆشده‌وێت، به‌ڵام باوه‌ڕم پێبكه‌ن ئێمه ئه‌وانمان زیاتر خۆشده‌وێت".
فه‌وزی جونه‌یدی ته‌مه‌ن 16 ساڵان، له 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا له شاری خه‌لیلی كه‌رتی خۆرئاوای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل به چاوبه‌ستراوی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركرابوو، ئه‌و دیمه‌نه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد. دوای ئه‌وه‌ی 21 رۆژ به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مایه‌وه له 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا به كه‌فاله‌ت ئازادكرا، جونه‌یدی كه ناوی سمبولی به‌رگری قودسی لێنراوه و بەهۆی لێدانی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه قۆڵی راستی شكاوه.
جونه‌یدی له 19ی شوباتدا دووباره له دادگای سه‌ربازیی دادگایی ده‌كرێته‌وه.