Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌لیزابێس ترودو: "نیگه‌رانن به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه. ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یشتووین پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه بنرێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی بڕیاره‌كه. ئومێده‌وارین ئه‌و پرۆژه یاسایه جێبه‌جێ نه‌كرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌لیزابێس ترودو، نیگه‌رانی دەربڕی به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای دروستكردنی ئۆردوگای جووله‌كه‌نشین له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی یاسادانانی په‌رله‌مانی ئیسرائی(كنێست)ه‌وه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، ترودو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئۆردوگای جووله‌كه‌نشین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین.
ترودو باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانن به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه و، گوتی: "ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یشتووین پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه بنرێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی بڕیاره‌كه. ئومێده‌وارین ئه‌و پرۆژه یاسایه جێبه‌جێ نه‌كرێت".
ترودو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێویسته لەدوو بژاردە یەکێکیان هەڵبژێرێت و گوتی: "یان ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆردوگاكان، یاخود دێته ناو رێگه‌چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌تی".
خۆرهه‌ڵاتی قودس و كه‌ناری خۆرئاوا، له ساڵی 1967ه‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه.
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی قودس نزیكه‌ی 200 هه‌زار یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشین دروستكراوه، له كه‌ناری خۆرئاواش 400 هه‌زار.
به‌پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌واوی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه‌ی جووله‌كه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دوو ناوچه‌یه دروستكراون، نایاسایین.