Mohammed Baqi Hussein
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرمرایگهیاند: "له سایه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا-ئیسرائیل‌دا ئیدی برا فهڵهستینییهكانمان هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام ده‌ده‌ن و ئازاری غه‌زه كۆتایی دێت".
یڵدرم له گوتاره‌كه‌یدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، باسی له كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد.
یڵدرم هەروەها گوتی: "له ئاگری، وان و دیاربه‌كر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌مان كرده‌وه و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان دانا. گوتمان 'كارمان خزمه‌ته و هێزمان گه‌له' و جێبه‌جێمان كرد. سوپاس بۆ خودا به‌ڵێنه‌كان ده‌به‌ینه سه‌ر و هه‌میشه پشتگیریی گه‌لمان له‌گه‌ڵدایه".
یڵدرم باسی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا-ئیسرائیلیش كرد.
یڵدرم لە درێژەدا گوتی: "له سایه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا-ئیسرائیل‌دا ئیدی برا فهڵهستینییهكانمان هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام ده‌ده‌ن و ئازاری غه‌ززه كۆتایی دێت. خۆشحاڵین به‌و خاڵه‌ی ئێستا تێیداین. برینێكی خوێنین ساڕ‌ێژ بووه‌وه و كێشه‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بوو، چاره‌سه‌ربوو. توركیا وه‌ك له رابردوودا داكۆكیی له مافه‌كانی برا فهڵهستینییهكانمان كردووه، له ئاینده‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌ركیان گۆڕینی رووداوه نائاساییه‌كانی ئه‌م دواییه‌یه بۆ رووداوی ئاسایی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت: "قه‌یران ده‌گمه‌نه و ئاساییكردنه‌وه بنه‌مایه. وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێككه‌وتن ئه‌نجام دراوه، له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ردوولادا له‌گه‌ڵ رووسیاش رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت" و هەروەها باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌م رۆژانه‌دا له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا، پێشهاتی گرنگ رووی داوه.
یڵدرم لە کۆتاییدا گوتی: "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌رمان بۆ كۆتاییهێنان به گرژیی په‌یوه‌ندییه‌كانمان نواند. په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ركرده‌كانی توركیا و ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌ر، دواجار به‌رهه‌می دا. به‌مجۆره ده‌توانین بڵێین قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیاش ده‌ستی پێ كردووه. پیرۆز بێت له گه‌لانی هه‌ردوو وڵات".