Hemın Othman Mohammed
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بێ هیچ پێشمه‌رجێك ئاماده‌یه له هه‌ركات و شوێنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باسدا كۆبێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نەتانیاهوەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌كراوه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له لاهای له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا مارك روت كۆبووه‌ته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، بینیامین نەتانیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند: "سه‌دان جار گوتوومه و لێره‌ش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه. گرنگ نییه به‌لامه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه له كوێ رێكده‌خرێت، هۆڵه‌ندا بێت یان مۆسكۆ، یاخود له هه‌ر كوێیه‌ك بێت. ئه‌وه‌شم به نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، میخایل بۆ‌گدانۆڤ گوتووه".
گوتیشی: "ئایا عه‌باس ئاماده‌یه بێ هیچ پێشمه‌رجێك له‌گه‌ڵمدا كۆبێته‌وه؟ دوێنی لە یه‌كێك له گوته‌بێژە فهڵهستینییهکانەوە بیستمان كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ن، به‌ڵام مه‌رجی وه‌ك ئازادكردنی ده‌ستگیرکراوانیان داناوە. ئه‌گه‌ر عه‌باس بێ هیچ پێشمه‌رجێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بێت، ئه‌وا هه‌میشه ئاماده‌ی كۆبوونهوهم".
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی ئیسرائیل، نەتانیاهو بریاری باشكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاو و وزه‌ی بە کەرتی غەززە داوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێڵی گواستنه‌وه‌ی غازی سرووشتیی درووستده‌كرێت.
بینیامین نەتانیاهو هیچ زانیارییه‌كی وردی نه‌خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هۆڵه‌ندا ئاماده‌یی نیشانداوه هاوكاربێت له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ ناتانیاهو له خۆرئاوای قودس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بۆ‌گدانۆڤ ئه‌نجامدا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئاماده‌یه بێ هیچ پێشمه‌رجێك له‌گه‌ڵ عه‌باس كۆبێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا مەحمود عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو پێشنیارەکەی رووسیای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بینیامین نەتانیاهودا له مۆسكۆ په‌سه‌ند كردووه .
به‌هۆی به‌رده‌وامیی درووستكردنی ئۆردوگا جوله‌كه نشینه‌كان و قایلنه‌بوونی ئیسرائیل به ئازادكردنی دەستگیرکراوان، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، له ساڵی 2014دا راگیرا.