Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند بە پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپای سووریای ئازاد شەش گوندی دیکەیان لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرهێناوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا دوێنێ هەریەک لە گوندەکانی وقوف، سادوی، ئەیوبییە، شاندی، سینەکلی و ئەبوبیات رزگارکراون .
بەو شێوەیەش رۆژی ٦ی ئەیلول شەش گوندی ژێردەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کۆنترۆڵکراونەتەوە.