Sarp Özer
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، كه كۆنترۆڵی گوندی عه‌مارنه‌ی باكووری سووریایان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده ده‌رهێناوه، له ده‌روازه‌ی گونده‌كه خاڵی پشكنینیان داناوه.
دوای ئه‌نجامدانی گه‌ڕان و پشكنین له گونده‌كه‌دا، هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد چوار كه‌سیان ده‌ستگیركرد، كه دووانیان به‌ڕێگه‌ی نایاسایی له توركیاوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته سووریا.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت درێژه‌ی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 10 گوندی ناوچه‌ی جه‌رابلوس و سێ گوندی ناوچه‌ی راعیدا.
دوابه‌دوای كۆنترۆڵ كردنی گوندی عه‌مارنه له باشووری جه‌رابلوس، تیمه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو چوونه نێو گونده‌كه و دیمه‌نی گونده‌كه‌یان تۆمار كرد.
له دیمه‌نه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده به‌دی ده‌كرێن كه له شه‌ڕ و پێكداداندا له ده‌روازه‌ی گونده‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه. له‌گه‌ڵ لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده دانرابوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد گه‌ڕان و پشكنینیان له‌نێو گونده‌كه‌دا ئه‌نجامدا، چه‌ند خاڵێكی پشكنینیان دانا.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات کە له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سوپای سووریای ئازاده‌وه بەڕێوەدەجێت، دوێنێ گوندی عه‌مارنه كۆنترۆڵ كرا.
ئه‌حمه‌د گه‌نجۆ، فه‌رمانده‌ی گرووپی نوره‌دین زه‌نگی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، باسی له‌وه كرد كه له كاتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا چه‌كدارانی په‌یه‌ده هه‌وڵیانداوه هانی هاووڵاتیانی سڤیل بدەن دژ به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات راپەرین ئەنجام بدەن.