Sangar Hamad Azeez
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بێرنارد کازینۆڤ رایگەیاند: "بریاری قەدەغەکردنی بورکینی پێشێلکردنی دەستووری وڵاتە".
لە میانی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی 'لا کرۆیخ"ی فەڕەنسی وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بێرنارد کازینۆڤ گوتی: "حکوومەت هەنگاو نانێت بۆ بەیاسایی کردنی بڕیارێکی لەوشێوەیە، ئەو بڕیارە پێشڵکردنی دەستوورە و جێبەجێش ناکرێت، جگە لەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بارگرژی لەو وڵاتەکە".
ئەو وەزیرە جەختیکردەوە لەوەی کە دەبێت بەها ئاینییەکان بپارێزرێت لە وڵاتەکەدا و تاکو هاووڵاتیان بە گیانی تەبایی و برایانە بەیەکەوە بژین.
لەلایەکی دیکەش ژمارەیەک هاووڵاتی ناوچەی بریتاگن لە باکووری رۆژئاوای فەڕەنسا، بە پۆشینی چەفییە و بورکینی پرۆتیستۆی یاسایەکەیان کرد.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی 'ئۆست فرناس' گوتەبێژی خۆپیشاندەرەکان ئاشکرای کرد کە بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی ئەو ئافرەتانەی مافی پۆشینی بورکینی و چەفییەیان لێ قەدەغەکراوە ئەو کارەیان کردووە.