Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
جه‌رابلوس
له‌شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا، دوای ئه‌وه‌ی كۆنترۆلى كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست سوپای سووریای ئازاد، ورده ورده ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش، كۆنترۆلی شارۆچکەی جه‌رابلوس گێڕدرایه‌وه ژێر ده‌ستی سوپای سووریای ئازاد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی ئه‌منی له شاره‌كه‌دا جێگیركراوه له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازادەوه، ژیانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه ورده ورده ئاسایی ده‌بێته‌وه. و ژمارەیەک شوێنكار كراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی هاتوچۆی ئاسایی خۆی ده‌كات و منداڵان له‌كۆڵانه‌كاندا خه‌ریكی یاریی خۆیانن.
دووكاندارێك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، خۆشحاڵیی خۆی به كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
دووكانداره‌كه باسی له قۆناغی سه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی داعش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ئه‌ندامانی داعش به‌زۆر به‌ناوی زه‌كاته‌وه پاره‌یان لێوه‌رگرتووه.
دووكاندارێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای نه‌مانی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا سه‌رله‌نوێ دووكانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ژمارەیەک له سه‌رتاشخانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ش كراونهتەوه و ده‌ستیان به خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كرد. هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی داعش له باكووری سووریا به‌رده‌وامه.