Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
حه‌له‌ب
ئیبراهیم ئه‌بو له‌یس كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نی له حه‌له‌ب له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌سه‌د به بۆمبی به‌رمیلی دوو جار چادرێكی پرسه‌ی له گه‌ڕه‌كی باب نه‌یره‌بی شاری حه‌له‌ب كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌بو له‌یس رایگه‌یاند له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا 20 كه‌س گیاینان له‌ده‌ستداوه كه ژن و منداڵیشیان تێدایه و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و چه‌ندین خانووی نزیك چادرەكهش رووخاون.
ئه‌بو له‌یس گوتیشی: "كۆپته‌رێكی سه‌ربازی به بۆمبی به‌رمیلی چادرێكی پرسه‌ی له گه‌ڕه‌كی باب نه‌یره‌ب كرده ئامانج. دواتریش كاتێك خه‌ڵكی چوونه سه‌ر شوێنه‌كه، بۆ جاری دووه‌م به بۆمبی به‌رمیلی پهلاماریدایهوه. له‌به‌رئه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆرن و مه‌ترسی هه‌ڵكشانی ژماره‌شیان له‌ئارادایه."
ناوبراو رایگه‌یاند دوای په‌لاماره‌كه برینداره‌كان بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه گوازراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانیان له‌هه‌وڵی رزگاركردنی گیرخواردووانی ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كانی نزیك چادرهكهدان.