Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
ئیبراهیم كاڵن: "له راستیدا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ناوچه‌كه توندڕه‌وی و مه‌زهه‌بگه‌راییه. دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش له عێراق ده‌بینین. عێراق، حكوومه‌تێكی زۆرینه شیعه‌ی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌ویش بووه هۆی سه‌رهه‌لدانی داعش. دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش مووسڵه. 250-300 داعش له یه‌ك رۆژدا ده‌ستیان به‌سه‌ر مووسڵدا گرت. وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی شیعه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مه‌زهه‌بگه‌رایی و توندڕه‌وی له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وا له ناوچه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی له‌و شێوه‌یه نابینه‌وه".
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له مێزگردێكدا له‌ژێر ناوی "ده‌رچوون له بازنه‌ی قه‌یران: چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی قه‌یران له ناوچه‌كه‌دا"، كه له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌لشه‌رق 2016 كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
كاڵن باسی له‌وه كرد كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان كه پێویسته له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له به‌شداربووانی مێزگرده‌كه كه ئایا وه‌ك توركیا چۆن بیر له چاره‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه بۆ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه؟ كاڵن گوتی: "توركیا ئه‌و رۆڵه‌ی به هاوكاری كردنی دراوسێكانی و ولاتانی دیكه‌ی جیهانی نیشان ده‌دات. دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش سۆماڵه. له سۆماڵ په‌یمانگا و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌هێزمان دامه‌زراندووه. ره‌نگه له ئێستادا له سۆماڵ ئاشتیی نه‌بێت و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام لانیكه‌م دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت خراوه‌ته كار. له راستیدا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ناوچه‌كه توندڕه‌وی و مه‌زهه‌بگه‌راییه. دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش له عێراق ده‌بینین.عێراق، حكوومه‌تێكی زۆرینه شیعه‌ی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌ویش بووه هۆی سه‌رهه‌لدانی داعش. دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش مووسڵه. 250 بۆ300 چەکداری داعش له یه‌ك رۆژدا ده‌ستیان به‌سه‌ر مووسڵدا گرت. وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی شیعه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مه‌زهه‌بگه‌رایی و توندڕه‌وی له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وا له ناوچه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی له‌و شێوه‌یه نابینه‌وه".