Alp Ertunga Karaca,Melike Kınacı,Sertaç Bulur
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ئێرجان تۆپاجا:
- "ناسنامه‌ی كه‌سێك به‌ناوی هارون ئارسڵان كه له دایكبووی بینگۆله له‌به‌رده‌ستدایه. ناسنامه‌كه‌ی بێ هیچ تێكچوونێك له به‌رده‌ستماندایه. ماوه‌یه‌كه زانیاریی هه‌واڵگریمان دەستکەوتووە. پێمانوایه كه ژنێكیش له‌و رووداوه‌دا به‌شدار بووه به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی هێشتا دیار نییه. له ئێستادا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سێیه‌م كه‌س ده‌ده‌ین كه هاوڕێیانمان گومان ده‌که‌ن له ئارادا بێت".
- "له رۆژانی داهاتوودا یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه، رۆژانی دیكه‌ش هه‌بوون. ره‌نگه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رۆژانه‌وه هه‌بێت. یان كرده‌ی خۆكوژی ئه‌گه‌ری زۆره. داواكارم پۆلیسه‌كانمان رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر. ئه‌گه‌ر ئەو کردەیە سه‌ری بگرتایه ره‌نگه قوربانیی زۆر بدایه".
سه‌باره‌ت به كرده خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی دژ به تیرۆردا دوو تیرۆریست ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان ته‌قانده‌وه، پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ئێرجان تۆپاجا رایگه‌یاند: "له رۆژانی داهاتوودا یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه، رۆژانی دیكه‌ش هه‌بوون. ره‌نگه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رۆژانه‌وه هه‌بێت. یان كرده‌ی خۆكوژی ئه‌گه‌ری زۆره. داواكارم پۆلیسه‌كانمان رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر. ئه‌گه‌ر ئەو کردەیە سه‌ری بگرتایه ره‌نگه قوربانیی زۆر بدایه".
خۆكوژه‌كان كه خۆیان خزاندبووه ناو كێڵگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌خێو كردنی ئه‌سپ، له دووری 30 كم له رێگای ئه‌نقه‌ره - هایمانا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس داوای خۆڕاده‌ستكردنی لێ‌كردبوون بۆمبی ناو ئۆتۆبێلهكهیان به خۆیاندا ته‌قاندبووه‌وه. پاش ئه‌و رووداوه پارێزگاری ئه‌نقه‌ره تۆپاجا، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و، زانیاری له به‌رپرسان وه‌رگرت. دوای لێكۆڵینه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره یه‌كه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی چه‌ند كارێكی جیاوازن و، گوتی: "ئه‌م رووداوه، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری كه له دیاربه‌كره‌وه هاتبوو كه‌سانێك بوون كه پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕا. هاووڵاتییه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه دوێنێ چه‌ند كه‌سێكی گوماناوی بینیووه و زانیاری داوه به هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌وه دوێنێ ئێواره گه‌ڕان له ناوچه‌كه‌دا چڕكرایه‌وه و له بینایه‌ك به‌دیكران. به‌ره‌به‌یان كاتێ ده‌هاتنه ناوچه‌كه داوایان لێكرا خۆیان راده‌ست بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌رێنییان نه‌دایه‌وه. دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ك، به‌رله‌وه‌ی ئێمه لێیان بێینه ده‌ست، خیۆان ته‌قانده‌وه".
تۆباجا، باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ناسنامه‌ی كه‌سێكیان به‌رده‌ست كه‌وتووه و، گوتی: "ناسنامه‌ی كه‌سێك به‌ناوی هارون ئارسڵان كه له دایكبووی بینگۆله له‌به‌رده‌ستدایه. ناسنامه‌كه‌ی بێ هیچ تێكچوونێك له به‌رده‌ستماندایه. ماوه‌یه‌كه زانیاریی هه‌واڵگریمان دەستکەوتووە. پێمانوایه كه ژنێكیش له‌و رووداوه‌دا به‌شدار بووه به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی هێشتا دیار نییه. له ئێستادا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سێیه‌م كه‌س ده‌ده‌ین كه هاوڕێیانمان گومان ده‌که‌ن له ئارادا بێت".
تۆباجا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 200 کیلۆ مادده‌ی نیتراتی ئەمۆنیۆم و پلاستیك هه‌بووبێت و، گوتی: "ره‌نگه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كمان ده‌ستبكه‌وێت كه رووداوه‌كه وردتر روون بكه‌نه‌وه. هاوڕێیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاری چڕ‌وپڕ له ناوچه‌كه‌دا. كه ئه‌وانه ئامانجیان كوێ بووه، ده‌یانویست كوێ بته‌قێننه‌وه، ده‌یانویست چ كرده‌یه‌ك بكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه ناتوانرێت شتێكی زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه بگوترێت. له رۆژانی داهاتوودا یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه، رۆژانی دیكه‌ش هه‌بوون. ره‌نگه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رۆژانه‌وه هه‌بێت. یان كرده‌ی خۆكوژی ئه‌گه‌ری زۆره. داواكارم پۆلیسه‌كانمان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر. ئه‌گه‌ر ئەو کردەیە سه‌ری بگرتایه ره‌نگه قوربانیی زۆر بدایه. سوپاس بۆ خودا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌یان بۆ بڕەخسێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له‌ناوبران، هاووڵاتیانی هۆشیارمان به پێدانی زانیاری پشتیوان بوو له‌و باره‌یه‌وه. به‌وه‌ش رێگه له كرده‌یه‌ك گیرا. كه‌سه‌كان خۆیان خۆیانیان ته‌قانده‌وه، خۆیان راده‌ست نه‌كرد". پارێزگاری ئه‌نقه‌ره تۆباجا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێشبینی ده‌كرا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له هێرشه‌كه‌دا به‌كاربهێنایه و، گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی هارونه، له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی رابردوودا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كڕیووه. كاتێک له ناسنامه‌كه‌ی كۆڵرایه‌وه ده‌ركه‌وت كه پاره‌ی داوه و كڕیوویەتی".
تۆباجا باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه و پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری بن ئاڵای توركیایان به ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌ڵواسیبوو، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه كردبوو تا گومانیان لێنه‌كه‌ن و، گوتی: "ئه‌و كه‌سه نیازخراپانه ده‌یانه‌وێت ئاڵا و چه‌ند به‌هایه‌كی پیرۆزمان به‌كاربهێنن تا نه‌بنه جێی گومان. له‌به‌رئه‌وه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین به پۆلیسهكانیشمانهوه ئاگاداربن و له‌سه‌ر كه‌سانی به‌گومانی له‌و شێوه‌یه پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا كه ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامی چ رێكخراوێك بوون، تۆباجا باسی له‌وه كرد كه هێشتا دیار نییه و، گوتی: "وه‌ك ده‌بینرێت هارون ئاسڵان ئه‌گه‌ری زۆره په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌بێت. ناسنامه‌ی كوڕه‌كه دیاره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كچه‌كه دیار نییه ناتوانرێت یه‌كلایی بكرێته‌وه. وه‌ك ده‌زانن رێكخراوه‌كان له ئێستادا ئاوێته‌ی یه‌كترن. ئه‌و ماددانه‌ی به‌كارهێنراون، شێوه‌ی پێكهاته و پلانه‌كه ئاماژه بۆ په‌كه‌كه ده‌كات. له كاته‌كانی داهاتوودا ده‌توانین زانیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه".