Cankut Taşdan
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
١٨ هاووڵاتیی بیانی به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا ١٨ له‌و ٢٠ هاووڵاتییه عێراقییهیان ده‌ستگیركرد كه به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان، ره‌وانه‌ی ئاسایشی كران و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكهی دیكه.