Yasemin Kalyoncuoğlu
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٣ هەزار و ٦٢٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣١ هەزار و ٩٢٣ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٨٣ هەزار و ٦٢٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣١ هەزار و ٩٢٣ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ٦٩٠ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. چوار هەزار و ٨٩١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤١٤ هەزار و ١٤١ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٨ مليۆن و ٩٥٦ هەزار و ٢٢٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٥١٣ هەزار و ٦٥٦ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٤ هەزار و ١٢٩ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٨٥ هەزار و ٣٨٦ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٥٠٢ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "ئەوەتان لە بيرنەچێت كەوا پابەندبوون بە رێكارەكانەوە ژيان رزگاردەكات"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٦٩٠ نەخۆشى نوێمان هەيە. بەهۆى هەلومەرجى وەرزەكە بەكارهێنانى شوێنە داخراوەكانی زيادكردووە. بۆ كەمكردنەوەى ژمارەى نەخۆشە چالاكەكان پێويستە لە شوێنە قەرەباڵخ، داخراو و ئەو شوێنانە كە هەواگۆركێى كەمە دووربكەوينەوە".