Burcu Çalık Göçümlü
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، رايگەياند كارمەندانى فەرماندەيى هێزى هاوبەشى يەكگرتووى قەتەر-تورك "مەشقى كۆماندۆ"يان بەو كۆماندۆيانە كردووە كە سەر بە فەرماندەيى هێزى تايبەتى قەتەرن.
لەو راگەياندراوەى كە لە ماڵپەڕى فەرمى و هەژمارى تويتەرى وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاوكراوەتەوە، وێنەى مەشقپێكردنى كۆماندۆ بۆ كارمەندانى هێزى تايبەتى قەتەر هاتووە.
لە راگەياندراوەکەدا، ئاماژە بەوەكراوە كە مەشقەكان لەلايەن كارمەندانى فەرماندەيى هێزى هاوبەشى يەكگرتووى قەتەر-تورك" ئەنجامدراوە.