Cemil Murat Budak,Serdar Açıl,123
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
٦٧ كه‌س له‌و ٩٧ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركران كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئهپڵیكهیشینی نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی نهێنی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، بایلۆك بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخستنه مه‌ده‌نییه‌كانی فه‌تۆ، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٩٤ كه‌س ده‌ركردووه كه ده‌ركه‌وتووه بایلۆك'یان به‌كارهێناوه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ٦٧ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و هه‌وڵه‌كانیشیان چڕكردۆته‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.