Enes Kaplan
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری کرد. پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی فەرمی دەربارەی راپۆرتی تیرۆری ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكه، ناونەھێنانی یەپەگە و پەیەدە وەک باڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا و باس نەکردنی فەتۆ کە ئەنجامدەری ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەممووزە، لە راپۆرتی تیرۆری ساڵی ٢٠١٨ی ئەمریکادا، دیارترین ھەڵوێستی دووفاقییە".
راگەیەندراوەکەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە بە بەردەوامی رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و وڵاتێکە کەوتۆتە ژێر ھەڕەشەی رێکخراوی تیرۆریستی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"کەم وڵات ھەن لە جیھاندا ھێندەی تورکیا رووبەرووی ھێرش و تیرۆر بوبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا توانیبێتی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت. ئەو قەیرانە مرۆڤایەتییەی کە ساڵانێکە لە سووریا ھاتۆتە ئاراوە، بە ھۆی داعش و باڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا یەپەگەوەیە".
کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە راگەیەندکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە تورکیا چوار ملیۆن پەنابەری گرتۆتە خۆی و لە ھەمانکاتدا رووبەڕووی رێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و یەپەگە/پەکەکە دەبێتەوە.
راشگەیەنرا "ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات-دا توانیمان سێ ھەزار چەکداری داعش و ٦٠٠ یەپەگە لە چالاکی بخەین. لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون-یشدا توانیمان چوار ھەزار ٥٠٠ چەکداری یەپەگە لە چالاکی بخەین. لە ھەمان کاتدا توانیمان سنووری جوڵانەوەی داعش بە ڕێژەیەکی زۆر تەسک بکەینەوە. بە ھۆی دروستکردنی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی ئیدلب لە گەڵ رووسەکان، توانیمان ناوچەکە لە کارەساتێکی مرۆیی گەورە بپارێزین و لە ھەمان کاتدا سنووری جوڵانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی بۆ جارێکی دیکە تەسک بکەینەوە. لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-دا توانیمان دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەکەدا نەھێڵین و رێگە خۆش بکەین بۆ گەڕانەوەی پەنابەرە سووریەکانی وڵاتەکەمان ، ھەروەھا توانیمان رێگری لە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی داعش بکەین لە سووریا. بە ھەمان شێوە، بەرەنگاربوونەوەیەکی گشتگیری مێژوویی ئەنجام دەدەین لە دژی بکەرانی ھەوڵی قیزەونترین کودەتا لە مێژووی وڵاتەکەماندا کە کودەتای ١٥ی تەمووزی رێکخراوی فەتۆیە".