04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى سەرۆکایەتی كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن گوتى: "ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى بە رێژەيەكى زۆر ئامانجەكانى دروستكردنى رێڕەوى تيرۆری لە باكوورى سووريا و دروستكردنى دەوڵەتى تيرۆرى نەهێشت. ئەمە گورزێكى كوشندە بوو لە رێڕەوى تيرۆر درا، بەڵام دەبێت ئاگاداربين. دەزانين تيرۆريستەكان بە ئاسانى دەستبەرداری نيازەكانيان نابن".
ئيبراهيم كاڵن لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانييدا لە سەرۆكايەتى كۆماری تورکیا ئەنجامی دا چەند روونكردنەوەيەكى دا بە رۆژنامەنووسان.
ئيبراهيم كاڵن، دەربارەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى و سەكەوتنەكانى و ئەو هەوڵانەى كە دەيانەوێت ئەو سەركەوتنانە لەكەدار بكەن گوتى: "پێويستە هەموومان زۆر ئاگاداربين لە بەرامبەر ئەو دەنگۆيانەى دەيانەوێت سەركەوتنەكانى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى بشێوێنن. دەمەوێ بە روون و ئاشکرایی دووبارەی بکەمەوە کە دوورخستنەوەی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە سەر سنوورمان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دا، بە مانای کۆتاییھاتنی بەرەنگاربوونەوەمان لە دژی تیرۆر نایەت".
هەر سەبارەت بەو دەنگۆيانەى كە لەسەر ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى دەكريت گوتەبێژى سەرۆکایەتی كۆمارى توركيا گوتى: "بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن 'بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لەلایەن تورکیا، بەرەنگاربوونەوەی داعش لاواز دەکات'، جگە لە بوون بە پشت و پەنا بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، ھیچی دیکە نییە. ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى بە رێژەيەكى زۆر ئامانجەكانى دروستكردنى رێڕەوى تيرۆری لە باكوورى سووريا و دروستكردنى دەوڵەتى تيرۆرى نەهێشت. ئەمە گورزێكى كوشندە بوو لە رێڕەوى تيرۆر درا، بەڵام دەبێت ئاگاداربين. دەزانين تيرۆريستەكان بە ئاسانى دەستبەرداری نيازەكانيان نابن".
ئيبراهيم كاڵن، جەختى لەسەر گێچەڵەكانى يەپەگە كردەوە لە سەر سنوورى سووريا و گوتى: "(گێچەڵەکانی یەپەگە لە تەل تەمر) لە کاتێکدا پێویست ناکات لەو ناوچانەدا پێکدادان ھەبێت، بەڵام یەپەگە لێرە بنکە و حەشارگەی داناوە و یەکەکانی ھەواڵگری دەستنیشانیان کردووە کەوا لێرەوە تەقە لە سەربازەکانمان و سوپای نیشتمانی سووریا دەکەن. شارۆچکەی تەل تەمر لە دەرەوەى ناوچەى ئۆپەراسيۆنەكەمانە. ئەوێ ناوچەى ژێر دەسەڵاتى پەپەگەيە".
كاڵن، لە پرسيارێك لەسەر هاوپەيمانييەتەكانيان و هەڵوێستيان ئەو وەڵامەى دايەوە: "چاوەڕوانين هاوپەيمانەكانمان هەڵوێستێكى روون و ئاشكرايان لە بەرامبەر هەموو جۆرە تيرۆرەكاندا هەبێت. ئەگەر ئەمريكا بێت یان يەكێتى ئەورووپا يا هەر وڵاتێكى ديكە. گرنگ نييە تەنها لەسەر كاغەز ناوى پەكەكە بە تيرۆریست بنووسرێت، بەڵكو گرنگە بە كرداريش ئەوە بكرێت. کاتی ئەوە ھاتووە کە کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر گەڕانەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان بکات".
گوتەبێژى سەرۆکایەتی كۆمارى توركيا، دەربارەى سەردانە چاوەڕوانكراوەكەى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ ئەمريكا گوتى: "ئێمە داواى ئەو سەردانەمان نەكردووە. بەردەوامين لە هەڵسەنگاندنى ئەگەرى چوون و نەچوون. لەم سەردانەدا تەنها ئامانجمان چوون نييە بۆ واشنتۆن، بە پێچەوانەوە بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامى بەرجەستە بۆ وڵاتەكەمان دەچين".