Enes Kaplan
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا ئيبراهيم كاڵن، روونكردنەوەى سەبارەت بە كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆماری تورکیا، بە سەرۆكايەتى سەركۆمار، رەجەب تەيب ئەردۆغان دا.
ئیبراهیم كاڵن، سەبارەت بە ئيدلب گوتى: "ئه‌و سنوورانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی سۆچی و ئاستانادا وه‌ك ناوچه‌ی دوور له پێكدادان ده‌ستنیشانكراون، ئه‌و سنوورانه‌ن كه ئێمه له‌به‌رچاویان ده‌گرین. گۆڕانیان جێگه‌ی باس نییه".
هەروەها گوتيشى: "نابێت رێگە بدرێتە شاڵاوێكى ديكەى كۆچكردن، كارەكانمان بۆ هێشتنەوەى سڤيلەكان لە شوێنەكانى خۆيان، لەلايەن ئافاد، مانگى سوور و رێكخراوەكانى ديككەمان بەردەوامە".
سەبارەت بە كۆبونەوەكان دەربارەى ئيدلب كاڵن گوتى: "رەنگە لە مانگى ئاداردا كۆبوونەوەيەكى ديكەى ئاستانا ئەنجامبدرێت. كارەكان بۆ ئەمە بەردەوامە".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، سەبارەت بە كۆنفرانسه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، گوتى: "ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئەوە ده‌كه‌ن کە خوازیاری ئه‌وه‌ن كوردان بپارێزن، یان رێگایان نیشانبده‌ن، نیازیان جگه له‌وه‌ی كه كورده‌كان بۆ دیزاینه‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن، نییه".
ئيبراهيم كاڵن، دەربارەى پێكهێنانى لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌باره‌ی F-35هكانەوە گوتى: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ئه‌نجاممانداون، به‌داخه‌وه كه نه‌مانتوانیوه هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنین".