هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر پێكهاته ئایینی و مێژووییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: - "له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا، زیان به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، پێكهاته‌کانی مێژوویی/ئایینی و ژینگه نه‌گەیەنراوه، هەروەها به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه زیان به‌ر كڵێساكانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی نه‌کەوتووە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند كه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا، زیان به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، پێكهاته‌کانی مێژوویی/ئایینی و ژینگه نه‌گەیەنراوه، هەروەها به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه زیان به‌ر كڵێساكانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی نه‌کەوتووە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه بەرلە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رایانگه‌یاندووه "سوپای توركیا هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، پێكهاته‌کانی مێژوویی، كولتووری و ئایینی ناكاته ئامانج و زیان به ژینگه ناگه‌یه‌نێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون له جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا هیچ كات سازش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه نه‌كراوه و هاتووه "بەرلە ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و پشتیوانانی درۆیان بڵاوكرده‌وه گوایه ئێمه 'برایانی كورد له‌ناوده‌به‌ین، نه‌ژاده‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كان و گرووپه ئایینیه‌كانی دیكه ده‌كه‌ینه ئامانج'، هه‌وڵیان دا ئه‌و تاوانه مرۆییانه‌ی خۆیان ئه‌نجامیانداوه له هه‌موو جیهانی بشارنه‌وه، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا له لایه‌ن سوپای توركیاوه جارێكی دیكه ده‌مامكی سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و پشتیوانانی هه‌ڵماڵدرا، ده‌ركه‌وت كه رێكخراوی تیرۆریستیی له گرێ سپی كڵێسایه‌كی كردووه به سه‌كۆی ئاراستەکردنی هاوه‌ن له هه‌ندێک كڵێسادا وێنه‌ی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆر، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان-ی هه‌ڵواسیوه. ئه‌مڕۆ كاتێک ته‌ماشای وێنه‌كانی كڵێساكانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی ده‌كه‌یت به‌ڕوونی ده‌بینرێت له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه. سه‌ربازانمان گرنگی ده‌ده‌ن به هه‌موو پێكهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، هه‌موو جۆره هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ دابینکردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان".