وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: "له ساڵێكدا دوو هه‌زار و ٤٤٢ تیرۆریست له چالاكی خراون"
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "له سه‌ره‌تای ٢٠١٨ه‌وه تا ئه‌مڕۆ دوو هه‌زار و ٤٤٢ تیرۆریست كه ٧٤یان به‌ناو كادری سه‌ركردایه‌تی بوون، له چالاكی خراون".
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تای ٢٠١٨ه‌وه تا ئه‌مڕۆ دوو هه‌زار و ٤٤٢ تیرۆریست كه ٧٤یان به‌ناو كادری سه‌ركردایه‌تی بوون، له چالاكی خراون".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆدا، ١٥ هه‌زار و ٢١٣ كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕیی و یاسایی سه‌باره‌ت به شه‌ش هه‌زار و ٨٣٨ كارمه‌ند به‌رده‌وامه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كاره‌كان سه‌باره‌ت به سیستمی نوێی سه‌ربازیی درێژه‌یان هه‌یه. دوای ته‌واوكردنیان پێشكه‌شی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كاره‌كانمان په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی یاداشتنامه‌ی سۆچی، سه‌ره‌ڕای گێچه‌ڵه‌كان له ناوچه‌كه، به‌سه‌ركه‌وتوویی درێژه‌ی هه‌یه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن