Sarp Özer,123
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌مجۆره به‌رده‌وامه كه پلانیان بۆ داناوە و رایگه‌یاند: "تاكو ئێستا ٣٤٢ تیرۆریستمان له‌چالاكی خستووه. خوا یار بێت سه‌ربه‌رزانه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین".
ئاكار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز له وه‌زاره‌تی به‌رگریی تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به دیار سه‌یركردنی ئه‌و گرتانهوه ئه‌نجام درا كه هاوكات له گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه رووماڵ ده‌كران و ئاكار رایگه‌یاند كه هه‌موو جۆره رێوشوێنێكیان گرتووەته به‌ر بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
خوڵوسی ئاكار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه كۆتایی هێنانه به تیرۆریستان له رۆژهه‌ڵاتی فورات له سه‌روویانه‌وه داعش، په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و دروستكردنی رێڕه‌وێكی ئاشتی له‌وێ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری له توركیاوه بۆ سه‌ر خاكی خۆیان له رێگای ئه‌و رێڕه‌وه‌وه.
وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له میانی مافی به‌رگریی ره‌وا ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌نها ئامانجه‌كانی تیرۆر ده‌پێكرێن و هه‌موو جۆره هه‌ستیارییه‌ك ده‌گیرێته به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل.
خوڵوسی ئاكار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا تاكه وڵاتێكی هاوپه‌یمانی و ناتۆ بووه ده‌سته‌ویه‌خه به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه و له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا زیاتر له سێ هه‌زار تیرۆریستی داعشیان له چالاكی خستووه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی لەوەشکردەوە كه جگه له پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان گرنگی زۆر به پاراستنی ئاسایشی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، كریستیان، ئێزدی و كلدانهكان ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌مجۆره به‌رده‌وامه كه پلانیان بۆ داناوە و رایگه‌یاند: "تاكو ئێستا ٣٤٢ تیرۆریستمان له‌چالاكی خستووه. خوا یار بێت سه‌ربه‌رزانه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین".