İlkay Güder,1 23
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه لە ناوچه‌ی خواكورك باکووری عێراق، ژمارەیەک پێگه، حه‌شارگه و سەکۆی چەک خاپووركران كه له لایه‌ن تیرۆریستانەوە به‌كارده‌هێندران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه لە ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یەندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ژمارەیەک ئامانج خاپووركراون كه وه‌ك پێگه، حه‌شارگه و سەکۆی چەک لە لایەن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وە بەکارهێندراون.