له خواكورك ١٧ پێگه‌ی په‌كه‌كه خاپووركران
- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی خواكوركی باكووری عێراق، ١٧ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و حه‌شارگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی خاپووركران.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی خواكوركی باكووری عێراق، ١٧ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و حه‌شارگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی خاپووركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كۆماندۆكانی سه‌ربه سوپای توركیا، له ١٥ ناوچه‌ی خواكورك له باكووری عێراق، ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٧ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و حه‌شارگه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركراون.