ساڵی رابردوو ١٢٩ هه‌زار و ٧٨٧ ئۆپه‌راسیۆنی دژی تیرۆر ئه‌نجام دراوه
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو: "له ٢٠١٨‌دا ١٢٩هه‌زار و ٧٨٧ ئۆپه‌راسیۆنی دژی تیرۆر بۆسه‌ر ته‌واوی رێكخراوی تیرۆریستیه‌كان و ١٤٧ هه‌زارو ٥٥٢ هه‌زار ئۆپه‌راسیۆنی دژی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجام دراوه.
Erzincan
ئه‌رزنجان - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو: "له ٢٠١٨‌دا ١٢٩هه‌زار و ٧٨٧ ئۆپه‌راسیۆنی دژی تیرۆر بۆسه‌ر ته‌واوی رێكخراوی تیرۆریستیه‌كان و ١٤٧ هه‌زارو ٥٥٢ هه‌زار ئۆپه‌راسیۆنی دژی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجام دراوه. ئه‌و بڕه له ماده‌ی هۆشبه‌ر كه له ٢٠١٨ دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌به‌های ٣.٥ ملیار لیره‌ی توركی بووه. ساڵی رابردوو ٢٦٨ هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر كراون. ئه‌و ژماره‌یه هێنده گه‌وره‌یه كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه پاره‌یان هه‌یه به‌ڵام ویژدانیان داخراوه، ته‌نانه‌ت له بیستنی ژماره‌كه‌شی ده‌ترسن".
سۆیلو له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، په‌كه‌كه\په‌یه‌ده، DHKP-C و فه‌تۆ، په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه جیهانیه‌كاندا و رایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه وڵاتانی گه‌وره ئه‌مانه به موخاتیب وه‌رده‌گرن و مه‌شقیان پێده‌كه‌ن و چه‌كیان پێده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر شه‌ڕده‌كه‌ن و وه‌ك ئامڕاز به‌كارده‌هێنرێن.
سۆیلۆ گوتی، "وه‌ك توركیا له‌سه‌ر هێڵێكی جوغرافی گرنگی وه‌هاداین كه هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ره. توركیا ئه‌مڕۆ شانی داوه‌ته به‌ر باجێكی ئه‌منی گرنگ، له ٢٠١٨‌دا ١٢٩هه‌زار و ٧٨٧ ئۆپه‌راسیۆنی دژی تیرۆر بۆسه‌ر ته‌واوی رێكخراوی تیرۆریستیه‌كان و ١٤٧ هه‌زارو ٥٥٢ هه‌زار ئۆپه‌راسیۆنی دژی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجام دراوه. ئه‌و بڕه له ماده‌ی هۆشبه‌ر كه له ٢٠١٨ دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌به‌های ٣.٥ ملیار لیره‌ی توركی بووه. ساڵی رابردوو ٢٦٨ هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر كراون. ئه‌و ژماره‌یه هێنده گه‌وره‌یه كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه پاره‌یان هه‌یه به‌ڵام ویژدانیان داخراوه، ته‌نانه‌ت له بیستنی ژماره‌كه‌شی ده‌ترسن. ئه‌مڕۆ ده‌خوازن كه توركیا له‌ڕێی ماده‌ی هۆشبه‌ر، كۆچ و تیرۆره‌وه ئابڵوقه بده‌ن، به‌ڵا شانسێكمان هه‌یه. توركیا ئه‌مرۆ له‌قۆناغێكی زۆر به‌هێزی ٣٠٠ سالی رابردووی خۆیدایه. به توانای خۆی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان لاده‌ده‌ین. هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی ته‌مموز، ئازایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان، سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، له‌هه‌مووی گرنگتر، به ته‌قدیری جه‌نابی حه‌ق، تێمان په‌ڕاند".