Yakup Bakar,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئه‌رزنجان – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل له ئه‌رزنجان، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێیان منداڵن و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له لایه‌ن حوسێن ئادیبهللییهوه شۆفێری ده‌كرا له فولكه‌ی گوندی هه‌یبه‌لی له رێگای ئه‌رزنجان-سیواس له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ریه‌ككه‌وتن كه له سایدی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌هات و له لایه‌ن كامیل كاراتاش شۆفێری ده‌كرا.
له رووداوه‌كه‌دا، ١٠ كه‌س برینداربوون و هه‌ردوو شۆفێر و سه‌رنشینانی دیكه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كاندا گیریانخوارد.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه، پۆلیس و ئافاد كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرابوون ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كان رزگاركرد.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، حه‌وت سهرنشنین گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌یان له‌نێودایە و سێ له قوربانیان منداڵن و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداران گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه. ته‌رمی قوربانیانیش ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوەری كران.