Barış Yalçınkaya,Cüneyt Çelik
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
ئەرزنجان – AA
رێگای ٥٠ ناوچەی نیشتەجێبوون لە ئەرزنجان و قەرس کە بەھۆی بەفرین و ھەڵکردنی رەھێڵەوە داخرابوون، کرانەوە.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە ھەردوو پارێزگای ئەرزنجان و قەرس ھەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ کردنەوەی رێگای ٦٩ گوند کە بەھۆی بەفرین و ھەڵکردنی رەھێڵەوە داخراون.
لەو میانەیەدا تیمەکان رێگای ٣٨ گوندیان لە قەرس و ١٢ گوندیان لە ئەرزنجان کردووەتەوە و لە ھەوڵەکانیشیان بەردەوامن بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر شەقامەکان و کردنەوەی رێگای ١٩ گوندەکەی دیکە لە پارێزگای ئەرزنجان.