Merve Özlem Çakır
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا، ئادیل كارائیسماعیلاۆغڵو رایگه‌یاند ١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له رێگای نۆ مووشه‌كی Space X Falcon مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌كرێت.
كارائیسماعیلاۆغڵو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی توركسات به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ٨ی كانوونی دووه‌م مانگی ده‌ستكردی Türksat 5A ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا و گوتی: "له‌م ماوه‌یه‌ی دوایشیدا دامه‌زراوه‌كانی Airbus بۆ مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B راده‌ست كرا. مانگه دهستكردهكهمان له ٢٩ی تشرینی دووه‌م له فه‌ڕه‌نساوه بۆ ئه‌مریكا ره‌وانه كرا".
ناوبراو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ره‌وانه‌كردنی Türksat 5B بۆ بۆشاییی ئاسمان، گوتی: "١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له رێگای نۆ مووشه‌كی Space X Falcon مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌كرێت".