Dilara Zengin
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
كیپ كانیڤیرال – AA
كاتژمێر ٠٦:٥٨ مانگی ده‌ستكردی نوێی توركیا Türksat 5B له رێگای بنكه‌ی ئاسمانیی كیپ كانیڤیرال سەربە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.
جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ژێرخانی توركیا، عومه‌ر فاتیح سایان؛ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕگی توركسات، دكتۆر كه‌مال یوكسه‌ك؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توركسات، حوسێن ئهرتۆك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی توركسات، دكتۆر شوعه‌یب بیرینجی و شاندی یاوه‌ریان له بنكه ئاسمانییه‌كه چاودێری ره‌وانه‌كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌یان كرد بۆ بۆشایی ئاسمان.
مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B بە بەهێزترین مانگی دەستکردی تورکی دادەنرێت لەڕووی توانا بەرزەکانی.
مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B له رێگای نۆ مووشه‌كی فاڵكۆنهوه، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.