Mohammed Baqi Hussein
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
قه‌رس - AA
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا بۆ سفری سه‌دی، له به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌فر باری.
له شارۆچكه‌ی ساری قامیشی سه‌ربه قه‌رس، دوای شه‌پۆلێكی باراناوی، شه‌وی رابردوو پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین بۆ سفری سه‌دی. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌رزاییه‌كانی چیای الله اكبر به به‌فر سپی بوون كه به‌رزاییه‌كه‌ی ده‌گاته 3 هه‌زار و 180 مه‌تر.
له‌كاتێكدا له مانگی حوزه‌یراندا ده‌شت و له‌وه‌ڕگه‌كان به گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ رازاونه‌ته‌وه، ئه‌م به‌فره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی سه‌رسام كرد.
به‌گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه و بارینی به‌فر له 17ی حوزه‌یراندا سه‌رسامی كردوون.