Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
نزیکەی ٤٠٠ گەشتی فڕۆکەخانەی شیکاگۆ بەھۆی سەرماوسۆڵە و گەردەلوولی بەفرەوە ھەڵوەشێنرایەوە.
لە ئێوارەی شەممەوە تا ئێستا شەپۆلێکی سەرماوسۆڵە و بەفر ویلایەتەکانی ئیلینۆی، ئایۆوا، میشیگن، داکۆتای باشوور و ویسکەسنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر ژیانی خەڵکی.
شاری شیکاگۆ یەکێکە لەو گەورەشارانەی کە بەفر و سەرماوسۆڵە کاریگەریی خراپی کردووەتەسەر و بە بەرزیی ٣٠ سانتیمەتر بەفری لێباریوە.
بەرپرسانی شارەکە دانیشتوانیان لە مەترسییەکانی کەشوھەواکە ئاگادارکردووەتەوە و رێوشوێنیان گرتووەتەبەر. بەفرەکە کاریگەریی لە ھاتوچۆی ناوشاریش کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆیش بەردەوامبێت.